خانه / مریوان / مەریوان لە گەشتیارییەوە تا شانۆی سەر شەقام

مەریوان لە گەشتیارییەوە تا شانۆی سەر شەقام

مەریوان لە گەشتیارییەوە تا شانۆی سەر شەقام


شاری مەریوان بە هۆی سرووشتە جوان و بێگەرد و خەڵکە میواندۆست و ڕووخۆشەکەیەوە بە یەکێک لە شارە گرنگە کوردنیشینەکانی ئێران دادەنرێت. ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری کە بە هۆی بوونی خاڵی سنوری باشماخی هاوبەش لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕووی ئابوری و بازرگانیشەوە تایبەتمەندی خۆیی هەیە. هەر بۆیە ساڵانە بە سەدان هەزار گەشتیار ڕوو لە مەریوانی دڵڕفێن دەکەن تا بەدەر لەوەی لە تەنیشت زرێواری هێمن کات و ساتێکی خۆش بە سەر ببەن، پێداویستییەکانی خۆیشیان لە بازاڕە جۆربەجۆرەکەی ئەم شارە دابین بکەن. توانا و تایبەتمەندی گەشتیاری و بازرگانی نابێتە هۆی ئەوەی کە بواری ڕۆشنبیری مەریوان لە بەرچاو نەگیردرێت. مەریوانی دەوڵەمەند بە خەڵکێکی هونەردۆست و هونەرپەروەر، ساڵانە دەیان ڕێ و ڕسمی گرنگی هونەری و ڕۆشنبیری بە خۆوە دەبینێت کە بووەتە جێی سرنجی خەڵک و ئەم شارەی کردووەتە مەڵبەندێکی بەهێزی ڕۆشنبیری. هەڵپەڕکێ جوانەکەشی با بمێنێت کە ناوبانگی جیهانیی هەیە و مرۆڤ نییە بە دیتنی ئەو هەڵپەڕکێیە چێژ وەرنەگرێت و هەست بە شایی و خۆشی نەکات.
حەفتەی ڕابردوو دوانزەیەمین خولی شانۆی سەر شەقامی مەریوان کە ڕووداوێکی گەورەی فەرهەنگییە لە ئاستی ئێران، بە بەشداری گرووپە شانۆکارە ناوخۆیی و بیانییەکان بە پێشوازی مەریوانییە خوێنگەرم و میواندۆستەکان بەڕێوەچوو. بوونی ڕووداوی لەم شێوەیە لە شارێکی وەک مەریوان، دەوڵەمەندی فەرهەنگی شارەکە پیشان دەدات و پێشمان دەڵێت کە بایەخی هونەر و گەشەپێدانی بواری هونەری لای دانیشتووانەکەی لە چ ئاستێکدایە کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا ئەو مێهرەجانەیان بە زیندوویی هێشتووەتەوە. پێشوازی خەڵک و گەشتیاران لە شانۆکان و گرووپەکانی شانۆکار لە ئاستێکی باڵادا بوو و ئەو ڕاستییەی خستەڕوو کە هونەر زیندووە تا ئەو کاتەی کە گەلێکی هونەردۆست بە زیندوویی دەیهێڵنەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە دەفرایەتی گەشتیاری مەریوان وەک شارێکی گەشتیاری – بازرگانی پێویستە هاندەری بەرپرسانی پەیوەندیدار بێت کە زیاتر لەم دەرفەتە ئاڵتوونییە بە مەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی بێکاری کەڵک وەربگرن. بێ گومان مەریوان ئەو توانایەی هەیە وەک ناوچەیەکی بەهێزی ئابوری بتوانێت کاریگەری لە سەر ناوچەکانی دیکەش دابنێت.
مەریوانم لەوپەڕی جوانیدا بینی، شارێکی جوان و دڵڕفێن بە زرێوازە هێمن و شینکەیەوە. خەڵکەکەشی شیاوی ئەو هەموو جوانییەن کە خودای گەورە لە چوارچێوەی مەریواندا بەوانی بەخشیوە. شانۆی سەر شەقامی ئەمساڵیش بە کۆتایی گەیشت و پشووەکانی هاوینەش وردە وردە بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت. هیوادارین بەرپرسانی خۆجێی بە ئاراستەی چارەسەربوونی کەموکوڕییەکانی ئەم شارە بە تایبەت لە ڕووی خزمەتگوزاری گەشتیارییەوە هەنگاو بنێن تا نازناوی مەریوان هەر بەو جوانییەی بمێنێتەوە.

سەرچاوە:جام کوردی
کۆتایی/.

 

Image 2

درباره ی S1

همچنین ببینید

مراسم جشن ثبت مریوان به‌عنوان شهر جهانی کلاش برگزار شد

مراسم جشن ثبت مریوان به‌عنوان شهر جهانی کلاش برگزار شد   مراسم جشن ثبت مریوان …

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *